٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشیر ئاتالای: دەستنیشان كردنی مێژوویەكی تایبەت بۆ قۆناغی چارەسەری هەڵەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی پارتی داد و گەشەپێدان، جێگری سەرۆك وەزیری توركیا و قوردیناتوری قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیا بەشیر ئاتالای لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا و قوردیناتۆری قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە سەرەتای كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رەخنەی توندی ئاراستەی بەدەپە كردووە و رایگەیاندووە كە بەدەپە مێژوویەكی تایبەتی بۆ قۆناغی چارەسەری پرسی كورد دەستنیشان كردووە و دەڵێت ئەگەر تا ئەم مێژوویە حكوومەت هەنگاو نەننێت وا دەبێت و وا دەكەین، ئەمە هەڵوێستێكی هەڵەیە و خزمەتی قۆناغی چارەسەری ناكات.

بەشیر ئاتالای لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە حكوومەتی توركیا سوورە لە سەر هەنگاوەكانی خۆی بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد و لەم چوارچێوەیەشدا تا ئێستە چەندین هەنگاوی گرنگی ناوە و لەم چەند رۆژەی دوایشدا پاكێجێكی گرنگی دیموكراتیزاسیونی ئامادە كردووە، كە لە چەند هەفتەی داهاتوودا پێشكەشی رای گشتی دەكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار