٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكی شارەوانی هەكاری بە یەك ساڵ زیندانی سزا درا

سەرچاوە: KDP.info

هەكاری- KDP.info/  دادگای ژمارە دووی جەزای ئەسڵیەی توركیا لە ناوچەی هەكاری سزای یەك ساڵ و سێ مانگ زیندانی بۆ سەرۆكی شارەوانی ناوچەی هەكاری فازڵ بەدرخان ئوغڵۆ دەركرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاویكردەوە كە دادگای ژمارە دووی جەزای ئەسڵییەی ناوچەی هەكاری بە تاوانی بەشداری كردن لە مەراسمی ناشتنی جەنازەی ئەندامێكی پەكەكە لە ناوچەی گەوەر لە ساڵی 2012دا سزای یەك ساڵ و سێ مانگ زیندانی بۆ سەرۆكی شارەوانی هەكاری فازڵ بەدرخان ئوغڵۆ دەر كردووە.

دادگای ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە بەدرخان ئوغڵۆ لە ساڵی 2012 لە ناوچەی گەوەردا بەشداری لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی گەریلایەكی پەكەكەی كردووە و لەو مەراسیمەدا گوتارێكی پێشكەش كردووە و پروپاگەندەی بۆ پەكەكە كردووە،  بۆیە لە لایەن دادگایەوە بە یەك ساڵ و سێ مانگ زیندان سزا دەدرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار