٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەلی ئەكبەر ویلایەتی: دەرفەت بۆ نزیك بوونەوەی ئەمەریكا و ئێران رەخساوە

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/  راوێژكاری رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران عەلی ئەكبەر ویلایەتی رایگەیاندووە كە هەڵبژاردنی حەسەن روحانی بۆ پۆستی سەرۆک كۆماری ئێران دەرفەتێكی باشە بۆ نزیك بوونەوەی ئەمەریكا و ئێران.

لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئاسوشێدێت پرێس راوێژكاری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران عەلی ئەكبەر ویلایەتی رایگەیاند كە هەڵبژاردنی حەسەن روحانی بۆ پۆستی سەرۆک كۆماری ئێران دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی وڵاتانی رۆژئاوایی بە تایبەتی ئەمەریكا خۆیان نزیكی ئێران بكەنەوە و لە گەڵ تاراندا پێكبن.

ویلایەتی ئاماژەی بەوە كردووە كە هەر چەند ئێران بە هیچ شێوەیەك لە بەرنامە ناوەكییەكەی خۆی تەعویز نادات، بەڵام هەڵبژاردنی حەسەن روحانی بۆ پۆستی سەرۆک كۆماری ئێران ئەو هیوایەی گەش كردووە، كە وڵاتانی رۆژئاوایی بە تایبەتی ئەمەریكا بتوانن سەبارەت بە بەرنامە ناوەكییەكەی ئێران لە گەڵ تاراندا بگەنە رێككەوتنێك.

 

هەواڵی پەیوەندیدار