٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتی ئافرەتان بەشێک لەموچەی خۆیان بۆ ئاوارەکانی رۆژ ئاوای کوردستان تەرخان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئاشکرایکرد، یەکێتی ئافرەتان وەک ھاوسۆزیەک بۆ کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان، بەشێک لە موچەی ستافی یەکێتی ئافرەتانیان بۆ ئاوارەکان تەرخان کردووە.

سەروین محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بە مەبەستی ھاوسۆزی دەربڕین و لە درێژەی ھەڵمەتی کۆمەککردنی کوردانی رۆژئاوا یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا بەشێک لەمووچەی ستافی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانی تەرخانکرد، بۆ دابینکردنی پێداویستی منداڵان و ئافرەتان بۆ دایکان و خوشکانی پەنابەری کوردانی رۆژئاوا.

سەروین محەمەد گوتیشی: بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئەو پێداویستیانە و سەرجەم ئەو کۆمەک و ھاوکاریانەی کە ھەریەک لە ئەنجوومەنەکانی یەکێتی ئافرەتان لە شار و شارۆچکەکانەوە لە رێگەی بنکەکانی خۆیانەوە وەک ھەڵمەتێکی نیشتیمانی و مرۆڤایەتییەوە پێی ھەڵساون بگەیەنرێتە دەستیان.

تەنیا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو زیاتر لە30ھەزار پەنابەری رۆژئاوا، روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە و نزیکەی15ھەزاری لە شاری ھەولێر لە کەمپی کەورگۆسک نیشتەجێکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار