٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق .. 17 كەس کە لەنێویان دا دوو ئافرەت هەبوون بە تۆمەتی تیرۆر لە سێدارە دران

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا  –  KDP.info‌ / كار بەدەستانی دادگا باڵای عێراق ئاشکرایان کرد  كە  17  كەس بە تۆمەتی   تیرۆر   كە دووانیان ژنن و یەكێكیشیان بە رەگەز میسری بووە لە سێدارە دراون، وەزارەتی دادی عێراق لە بەیاننامەیەکدا  ئەوەی خستەروو: كە دوای یەكلابوونەوەی تاوانەكانیان و دەركردنی بڕیاری لە سێدارەدانیان لەلایەن دادگای باڵاوە، سزای لە سێدارەدان بەسەر 17  كەس لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە ئەرێكراوە و سزاكانیان جێبەجێ كراوە ، بەیاننامەکەی وەزارەتی دادی عیراق ئاماژەی داوە کە یەكێك لەو تاوانبارانەی كە لەسێدارەدران بە ڕەگەز میسری بووە و  هەرەوەها 16 گیراوەكەی دیکەش عێراقی بوون  و  لەنێویاندا دوو ژن هەن، وەک بەیاننامەکە ئاشکرای کردووە:    سەرجەم  لەسێدارەدروەکان  تاوانی كاری تیرۆری دژ بە گەلی عێراقیان ئەنجام داوە و بە ماددەی 4 ی یاسای تیرۆر حوكمدرابوون ، بەپێی دەستووری عێراق  پێویستە وەزارەتی داد  بەرامبەر بەو بكوژانەی خوێنی خەڵكی بێتاوان دەڕێژن سزا لە سێدارەدان  جێبەجێبكات .

هەواڵی پەیوەندیدار