٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردا بە رێژەی %40 كورسییەكانی كۆنگرە بۆ ئافرەتان تەرخان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر  – KDP.info‌/  لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد رایگەیاندووە: بەئامانجی بەشداری کارای ئافرەتان بریاریداوە  بە رێژەی لە  %40  كورسییەكانی كۆنگرە بۆ ئافرەتان تەرخان بکرێت، بە پێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە : KDP.info: لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، ئەوەی خستۆتەروو : کەوا بڕیارە كۆنگرەی نەتەویی كورد لە رۆژانی 15-16-17 ی ئەیلول بە بەشدرای 600 ئەندام و 300 میوان ناوخۆیی و بیانی  لە شاری هەولێر سازبكرێت . كۆمیتەكە جەختیكردەوە: لە كورسیەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی لە %10 بۆ رێكخراوەكان، (%10) بۆ كەسایەتییەكان، %35 بۆ رێكخراوەكانی‌ كۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌ و  45% بۆ پارتە سیاسییەكان دەبێت و پێویستیشە لەو رێژەیەدا %40ی كورسییەكان‌ بۆ ژنان‌ دابنرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، كە تا ئێستا باسی سەرۆكایەتی‌ كۆنگرە نەكراوە، بەڵكو كۆنگرە لەلایەن دەستەیەكەوە بەڕێوەدەبرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار