٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی داد: نزیکەی ٤٠٠ کەس لە بەندییە هەڵاتووەکانی تاجی و ئەبوغرێب دەستگیر کرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا  – KDP.info‌/  وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند تائێستا توانراوە نزیکەی ٤٠٠ کەس لەو بەندییانە  دەستگیر بکاتەوە کە ‏پێشتر لە گرتووخانەی تاجی و ئەبوغرێب لەرێگای هێرشێکی تیرۆریستانەوە ھەڵھاتبوون.‏ سەرچاوەیەک لە وەزارتی دادی عێراق بە رۆژنامەی حەیات راگەیاند: لە دەرنجامی ‏ھەڵمەتێکی ھاوبەش نێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگریدا، توانرا  ٤٠٠ کەس لە بەندییە ‏ھەڵھاتووەکانی گرتووخانەی تاجی و ئەبوغرێب دەستگیربکرێنوە کە ٢٣٥یان پێشتر تۆمەتی ئەنجامدانی ‏تاوانی تێرۆریستییان بەسەردا ساغ ببۆوە.‏ سەرچاوەکە شوێن و کاتی دەستگیرکردنی ئەو بەندیانەی ئاشکرا نەکردووە تەنیا ئەوە نەبێت کە ئاماژاداوە  لەنێوا هەزاران بەندکراوی هەڵاتوو ٤٠٠ کەسیانی لێدەستگیر کردوونەتەوە، شایەنی باسە : لە  مانگی تەموزی رابردوودا لەدەرنجامی هێرشی رێکخراوی قاعیدەی تیرۆریست، سەدان ‏بەندکراو لە ھەردوو گرتووخانەی ‏تاجی و ئەبوغرێب ھەڵھاتن .

هەواڵی پەیوەندیدار