٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێنراو لە خەبات كەسێك گیانی لەدەستدا

سەرچاوە: KDP.info

خەبات – KDP.info/ سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، بۆمبێك كە بە ئۆتۆمبێلێكەوە لێكێنرابوو لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر تەقییەوە و بەوهۆیەوە دوای ئەوەی شۆفێرەكەی برینداربوو؛ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا . لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك بە KDP.infoی راگەیاند كە ئەمڕۆ لە سەر شەقامی سەرەكیی قەزای خەبات بەرامبەر گەڕەكی شەهیدان بۆمبێك كە بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری بود لكێنرابوو تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوای ئەوەی كە شۆفێرەكە بە سەختی برینداربوو و گەیەندرایە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر؛ گیانی لەدەستدا . هەروەها سەرچاوەكە گوتی شۆفێرەكە خەڵكی قەزای حەمدانییەی نزیك پارێزگای مووسڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار