٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەهۆی سەرپێچییەوە 6 هاووڵاتی دەستگیركراون وزیاتر لە 500دۆنم پوش وپاوان سووتا

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی - KDP.info/ هەرچەندە ڕاوكردنی ماسی بەشێوەی یاسایی ئاسایی بۆتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بە بەكارهێنانی تۆڕی ڕێگەپێدراو یان قولاپ راو بكەن، بەڵام تائێستەش هەندێك لە هاووڵاتیان سەرپێچی لە ڕێنماییەكان دەكەن و لەكاتی راوكردنی ماسیدا كەرەستەی قەدەغەكراو بەكاردەهێنن .

لەمبارەیەوە مقدم هێمن كەمەرخان ئەفندی بەڕێوەبەری هۆبەی راگەیاندن لەبەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند : ئەگەرچی  ئێستە راوكردنی ماسی لە دەریاچە و ڕووبارەكاندا ئاساییە و رێگەپێدراوە، ئەویش تەنیا بە بەكارهێنانی (تۆڕی قەبارە گەورەو ڕێگەپێدراو و قولاب )، بەڵام راوكردن بە بەكارهێنانی (ژەهر و تەزووی كارەبا و هەموو جۆرە تەقەمەنییەك ) بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و رێگە پێنەدراوە لە هەموو كاتێكدا.  هەر هاووڵاتیەك بەم ماددانە راو بكات دەستگیردەكرێت و رووبەڕوی یاسادەكرێتەوە .

بەهۆی بەردەوامی مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان لە چاودێریكردنی دەریاچە و رووبارەكان، هێزێكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی  دێلێژە  توانیان 6  هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە بەكارهێنانی مۆلیدە و تەزوی كارەبا سەرقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون، ئەو 6 هاووڵاتییە دەستگیركران و دەستیشگیراوە بەسەر 4 كیلۆ ماسی راوكراو و  1 مۆلیدەی 16 ئەمپێری 10 م وایەر .

لەلایەكی ترەوە مقدم  هێمن كەمەرخان ئاماژەی بەوەكرد لە 24 كاتژمێری رابردوودا بەهۆی ئاگر كەوتنەوە لە سنوری سلێمانی و قەزای پێنجوێن زیاتر لە 500 دۆنم پوش و پاوان و لەوەڕگا سوتاون، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگركەتنەوەكە بەردەوامە .

مقدم هێمن روونكردنەوەی زیاتری دا و رایگەیاند : لە سنوری شاری سلێمانی لە چیای گۆیژە بە هۆكاری نادیار رووبەری 10 دۆنم پوش و پاوان سووتاوە، هەروەها لە سنوری گوندی هەرگێنە لە قەزای پێنجوێن رووبەری 500 دۆنم  پوش و پاوان سووتاوە و زیانێكی زۆر بەژینگەی سنورەكە كەوتووە، چونكە ئاگرەكە لە سنورەوە هاتۆتە هەرێمی كوردستان و هەبوونی مین و پاشماوەكانی تەقەمەنی  ڕێگربوون لە خێرا كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە. لە كاتی كوژاندنەوە و هەولدان بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئەو ئاگرە فراوانە 4 كارمەندی پۆلیسی داستانی پێنجوێن بەهۆی زۆری دووكەڵی ئاگرەكە و تەنگەنەفەسییەوە لە هۆش خۆیان چوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و خراونەتە ژێر چاودێریەوە .

مقەدەم  هێمن كەمەرخان جەخت دەكاتەوە لەوەی پێویستە لەسەر سەرجەم هاووڵاتیان و گەشتیاران و جوتیاران كاتێك دەچنە گەشت و سەیرانەكان، كاتێك لەناو كێڵگە و رەز باخەكانیان ئاگر دەكەنەوە لەدوای خۆیان دڵنیابن لە تەواو كوژاندنەوەی ئاگر و پشكۆكان، تا رووداوی ئاگركەوتنەوەكان روو لە زیاد بوون نەكات .

 

                                                                

 

هەواڵی پەیوەندیدار