حکومەتی فیدڕاڵ بڕی 15 ملیار دینار وەک یارمەتی پێشکەش بە ئاوارەکانی سوریا لە هەرێم دەکات

هەولێر- KDP.info/ دوای گەیشتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەی سوریا بۆ هەرێمی کوردستان، پێداویستیان ئەو بۆ کۆمەک و یارمەتی هەنووکەیی، ئەمڕۆ نووسینگەی تایبەتی بەڕێز نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ ئاگاداری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردەوە کە حکومەتی فیدڕاڵ بڕی 15 ملیار دیناری عیراقی وەک یارمەتی پێشکەش بە ئاوارەکانی سوریا لە هەرێم دەکات.
لەم بارەیەوە سەفین دزەیی ووتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئێمە پێشوازی لەم هەنگاوەی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ دەکەین، هاوکات چاوەڕوانی ئەوەین کە حکومەتی فیدڕاڵ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زیاتر بەهانای پەناهەندەکانی سوریا لە هەرێم بێن و کۆمەک و یارمەتی و پێداویستی سەرەتاییان بۆ دابین بکەن. چونکە وێڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری پەناهەندە لە هەرێم هەیە، بەهۆی رەوشی نالەباری سوریا تا دێت ژمارەکە بەرەو زیادبوون دەچێت




