٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرحەد ماردینی: بێجگە لە ناوی كوردستان هیچ ناوێكی دیكە قەبووڵ ناكەین

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر/  KDP.info -    دوای دامەزراندنی كۆمەڵەیەك بە ناوی كۆمەڵەی تەڤگەری جوانانی  كوردستان لە شاری دیاربەكری باكووری كوردستاندا، وەزارەتی ناوخۆی توركیا بەرپرسانی ئەو كۆمەڵەیە ئاگادار كردەوە كە بەكار هێنانی وشەی كوردستان پێشەل كردنی یاساكانی توركیایە بۆیە پێویستە ئەو ناوە بگۆڕدرێت، بەرپرسانی كۆمەڵەی تەڤگەری جوانانی كوردستانیش ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو ناوە بە هیچ شێوەیەك رەش ناكەنەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكرخەبەر بلاویكردەوە كە سەرۆكی كۆمەڵەی تەڤگەری جوانانی كوردستان سەرحەد ماردینی رایگەیاندووە كە هەر چەند وەزارەتی ناوخۆی توركیا بە پشت بەستن بە مادەی 302ی یاسای سزای كۆماری توركیاوە وشەی كوردستانی قەدەغە كردووە بەڵام ئێمە وەكو كۆمەڵەی تەڤگەری جوانانی كوردستان سوورین لە سەر بەكار هێنانی ناوی كوردستان و هیچ ناوێكی دیكەیش بۆ كۆمەڵەكەمان قەبووڵ ناكەین.

سەرحەد ماردینی هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر حكوومەتی توركیا ناتوانێت ناوی كوردستان قەبووڵ بكات ئەی چۆن دەتوانێت بە چەكدارەكانی پەكەكە بڵێت واز لە چەكەكانی خۆتان بهێنن و بگەڕێنەوە بۆ توركیا؟

هەواڵی پەیوەندیدار