پارتە سیاسییەكانی توركیا لە سەر مەسەلەی دەستور كۆدەبنەوە

ئەنقەرە- KDP.info/ لە درێژەی هەوڵدانەكانی كۆمیتەی ئامادەكاری دەستوری نوێی توركیا، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە هەر چوار پارتە سیاسییەكەی نێو پەرلەمانی توركیا بە مەبەستی گفتوگۆ لە سەر چوار مادەی سەرەتایی دەستور كۆ ببنەوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی پرێس تورك بڵاویكردەوە كە بە مەبەستی گفتوگۆ هێڵە سورەكانی نێو دەستوری توركیا، ئەمڕۆ هەر چوار پارتی نێو پەرلەمانی توركیا كۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆ كردن لە سەر مەسەلەی مافی هاووڵاتی بوون لە توركیا، زمانی رەسمی و پەروەردە بە زمانی زگماكی بكەن.
سەرچاوەكە ئاشكرای كردووە كە بڕیارە دوای گفتوگۆ كردن لە سەر ئەم سێ خاڵە مادەی چوارەمی دەستوری توركیا كە گۆڕانی ئەم سێ خاڵەی قەدەغە كردووە، بخرێتە گفتوگۆوە و پارتە سیاسییەكان بیروبۆچوونی خۆیان لەمبارەیەوە دەرببڕن.




