سكاڵا دژی كۆمپانیاكانی چه‌كی كیمیایی تۆمارده‌كرێت

هه‌ولێر _ KDP.info/ كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ڕێكخراوه‌كانی سنوری (بالیسان، سێوسێنان، شه‌قڵاوه‌و دوكان)، سكاڵا له‌دژی ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه تۆمارده‌كه‌ن، كه چه‌كی كیمیاییان به‌عێراق فرۆشتووه.
(كامیل عه‌بدولقادر) وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند, له‌پێناو سودوه‌رگرتن له‌كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیابارانی سنوره‌كانی (بالیسان، سێوسێنان، دوكان‌و شه‌قڵاوه)، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی ئه‌و سنوره‌دا كۆبوونه‌وه, تاوه‌كو وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی سنوری هه‌ڵه‌بجه، له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه تۆماربكه‌ن، كه چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ی كیمیاییان به‌عێراق فرۆشتووه، سنوره‌كانی ئه‌وانیش به‌رچه‌كی كیمیایی كه‌وتوون.
ڕوونیشیكرده‌وه، چه‌ندین كه‌س له‌و ناوچانه‌وه تا ئێستا سه‌ردانی ئه‌وانی كردووه بۆ تۆماركردنی سكاڵا‌و به‌رده‌وام سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، قوربانیانی ئه‌و شوێنانه‌ش به‌شدارده‌بن له‌تۆماكردنی سكاڵا دژی ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه‌ی چه‌كی كیمیاییان به‌عێراق فرۆشتووه.
وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه باسی له‌وه‌شكرد، له‌ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئه‌و سكاڵایانه‌ش، كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیابارانی ئه‌و ناوچانه به‌شدارده‌بن له‌و قه‌ره‌بوویه‌ی كه به‌كه‌سوكاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌درێت.




