كۆمسیۆنی په‌نابه‌ران : پێكدادانی نێوان یه‌په‌گه و نوسره هۆكاری سه‌ره‌كی ئاواره‌بوونی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی رۆژئاوای كوردستانه

هه‌ولێر KDP.info- / كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان گۆمانی هه‌یه له خۆڕسك بوونی ئاواره‌یی كوردانی رۆژئاوا به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان.
ئادریان ئیدواردز، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند: كۆچی به كۆمه‌ڵی ئه‌م دوایه‌ی كورده‌كانی سوریا بۆ ناوچه كوردیه‌كانی عێراق زیاتر له كارێكی رێكخراو و به‌رنامه بۆ داڕێژراو ده‌چێت تا ئه‌وه‌ی كۆچێكی خۆڕسك بێت.
وتیشی: چه‌ندین هه‌واڵمان پێگه‌یشتوه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن خه‌ڵك به پاس له شاره‌كانی وه‌ك عه‌فرین، قامیشلۆ و حه‌له‌به‌وه گواستراونه‌وه بۆ سه‌ر سنوری عێراق و له دوور رۆژ به‌ر له كرانه‌وه‌ی ده‌ره‌وازه‌ی سنوریه‌وه له‌و شوێنه چاوه‌ڕوان بوون.
ئادریان ئیدواردز ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌روو كه زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا روویانكردوه‌ته هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوون له ژن و منداڵ و كه‌سانی نه‌خۆش و به‌ساڵاچوو.
پێكدادانی نێوان شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه و چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده به هۆكاری سه‌ره‌كی ئاواره‌بوونی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی رۆژئاوای كوردستان داندراوه بۆ هه‌رێمی كوردستان




