٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی بۆردومانی رژێم لە ریف دیمەشق 600 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

سوریا – kdp.info/ سەرچاوەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایانگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای رژێم بە چەكی كیمیایی بۆ سەر شارۆچكەی عەین ترما و زملكا لە ریف دیمەشق زیاتر لە شەش سەد كەس كوژران و هەزارو سێسەد كەسی دیكەش برینداربوون كە زۆربەیان هاوڵاتی سڤیلن، ئەو بۆردومانەش لە كاتێكدایە كە تیمی لێكۆلێنەوەی چەكی كیمیایی بەمەبەستی لێكۆلێنەوە لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەو وڵاتەن. هاوكات لیژنەكانی هەماهەنگی ناوخۆیی سوریا رایانگەیاند ژمارەی كوژراوانی دوێنێ گەیشتە هەشتاوسێ كەس كە زۆربەیان لە دیمەشق و ریف دیمەشق و حەلەب و دەرعا بوون. هەروەها لیژنەكانی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەشكرد لە سەرتاسەری سوریا چوارسەد و نۆزدە خاڵ روبەروی بۆردومانی رژێم بویەوە و لە سەد و شەست و حەوت خاڵیش شەڕوپێكدادان لە نێوان سوپای ئازاد و سوپای رژێم رویدا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار