مەزاری شێخ ئەحمەد تەیار لە دوزخورماتوو لەلایەن چەكدارانەوە تەقێندرایەوە

تكریت – kdp.info/ سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری تكریت رایگەیاند كە چەند چەكدارێك بە دانانی ژمارەیەك بۆمبی چێنراو، مەزاری شێخ ئەحمەد تەیاریان لە قەزای دوزخورماتوو تەقاندەوە . سەرچاوەكە بە ئاژانسی هەواڵی ئەخبارییەی راگەیاند كە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چەند چەكدارێكی نەناسراو مەزاری شێخ ئەحمەد تەیار كە بەرامبەر بە قایمقامیەتی قەزای دوز خورماتووە بە بۆمبی چێنراو تەقاندەوە كە زیانێكی مادی گەورەی لێكەوتەوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبوو .




