سەرۆك وەزیرانی میسر هۆشداری دایە ئەمەریكا

میسر – kdp.info/ حازم بەبلاوی سەرۆك وەزیرانی میسر لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی ئەی بی سی نیوزی ئەمەریكی هۆشداری دایە ئەمەریكا لە هەر هەڵەیەك گەر خۆی لە بچراندنی یارمەتی و هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمەریكا بۆ میسر خۆی ببینێتەوە، ببیلاوی گوتی: ئەمەریكا هەڵەیەكی گەورە دەكات گەر بێت و ئەو هاوكاری و یارمەتییە سەربازییانە كە ساڵانە بە بڕی یەك ملیار و سێسەد هەزار دۆلار پێشكەشی میسری دەكات ببچرێنێت، سەرۆك وەزیرانی میسر راشیگەیاند: لەو كاتەی ئەمەریكا هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ میسر ببچرێنێت، ئەوە قاهیرەش رێگایەك بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە دەدۆزێتەوە. ئەم لێدوانەی ببلاوی لە دوای ئەوە دێت، لە دوو رۆژی رابردوو ئەمەریكا بڕیاری كەمكردنەوەی ئەو هاوكاری و یارمەتییە سەربازی ئابووریانەی دا كە پێشكەشی میسری دەكات. لەلایەكی دیكەوە بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵی میسر، دادگای باڵای ئەو وڵاتە تۆمەتی ناپاكی خستە پاڵ محەمەد بەرادعی جێگری سەركی پێشووی میسر، ئەمەش بە هۆی ئەوەی بەرادعی بە هۆی رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو دەستی لە كار كێشایەوە و وڵاتەكەشی بەجێهێشتووە و بۆیە دادگاش سزای ناپاكی ئەمانەتی خستووەتە پاڵ.




