حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌تیدەكاتەوە نیازی كڕینی چه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌بێت.
ئه‌مینداری گشتی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌بار یاوه‌ر ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له بوونی ڕێككه‌وتننامه‌ی سه‌ربازی هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك ده‌كات بۆ پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه، له ڕاستییه‌وه دوورن.
گوتیشی: هه‌رێم ئه‌گه‌ر به‌نیازی ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی سه‌ربازیی بێت، ڕێوشوێنی یاسایی پێویست له‌مباره‌یه‌وه ده‌گرێته‌به‌ر، وه‌ك ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ند و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.
راشیگەیاند: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌م بودجه‌یه‌ی كه ئێستا له‌به‌رده‌ستیدایه توانای كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نییه.




