٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

میسر .. مۆزەخانەی ملوی تاڵان كرا و فەرمانبەرێكیشی كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

میسر - kdp.info/ بە گوێرەی وەزارەتی شوێنەواری میسر، مۆزەخانەی ملوی لە شاری سەعیدی تالان كراوە و شوێنەواری زۆر بە نرخ و بەهای لێ دزرراوە لەوانەش پەیكەری كچی فیرعەون ئەخناتۆنی هەژدەهەم، هەروەها فەرمانبەرێكیش كوژراوە . وەك وەزارەتی شوێنەواری میسر لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بۆ كردووە، بە هۆی بوونی بۆشایی ئەمنی و رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو، مۆزەخانەكە تالان كراوە و هەروەها پارەی زێر و برۆنزیشیان بردووە كە مێژوویان بۆ سێ هەزارو پێنجسەد ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، هەروەها تەواوی مۆمیاكراوەكانیان سووتاندووە و پەیكەرە بەردینەكانیشیان شكاندووە. لە بەیاننامەكەدا ئەوەش راگەیەندراوە فەرمانبەرێكی مۆزەخانەكە لەلایەن تاڵانكەرانەوە كوژراوە. شایانی باسە مۆزەخانەی ملوی لە باشووری میسر بە یەكێك لە موزەخانە بەناوبانگەكانی سەردەمی فیرعەونەكانی میسر دادەنرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار