ئێران.. ئەگەری گواستنەوەی فایلی ئەتۆمی بۆ وەزارەتی دەرەوە

تاران – kdp.info/ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسیۆشێتد پرێس لە سەر زاری بەرپرسێكی ئێرانی گواستیەوە كە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرپەرشتی دانوستانەكانی ئەتۆمی ولاتەكەی لەگەڵ شەش وڵاتە زلهێزەكەی جیهان دەكات. هاوكات بەرپرسە ئێرانییەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسیۆشێتدپرێسی راشگەیاند كە فایلی ئەتۆمی ئێران كە جاران لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە سەرپەرشتی دەكرا، لەمەودا ئەو ئەركە دەكەوێتە ئەستۆی وەزارەتی دەرەوەی ئێران. جێی باسە سەبارەت بەو پرسە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، پرسیارێك لەوبارەیەوە ئاراستەی عەباس عەراقچی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران كراو، ناوبراو لە وەڵامدا رایگەیاند كە هیچ بریارێك لەوبارەیەوە وەرنەگیراوە، بەلام هیچ جیاوازیەك نیە كە ئەم پرسە لە لایەن ئەنجومەنی بالای ئاسایشی نەتەوەییەوە سەرپەرشتی بكرێت یاخود لە ئەستۆی وەزارەتی دەرەوە بێت، چونكە كۆمەلێك یاسا و بنەمای تایبەت بە دانوستانی ئەتۆمیمان هەیە كە بە هیچ شێوەیەك گۆڕانیان بەسەردا نایەت.




