له ژنێڤ قسه له‌سه‌ر ئاینده‌ی سوریا ده‌کرێت

بڕیار وایه ئه‌مڕۆ 30/6/2012 نوێنه‌رانی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی له ژنێڤ کۆ ببنه‌وه و قسه له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوریا بکه‌ن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بانگ کراوه.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌ناڵی "الجزیره" له شیكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی"حصاد الیوم " دا ڕایگه‌یاند که به‌پێی لێدوانی فه‌رمی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كه‌ی كۆفی ئه‌نان بۆچوونی جیاواز له نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌یه، چونكه مۆسكۆ داوا ده‌كات ئێرانیش به‌شدار بێت له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه په‌یوندیی به بار‌و دۆخی سوریاوه هه‌یه ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ره‌تی ده‌كاته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیشدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بانگ کراوه.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ركان ئه‌رشه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان به سایتی kdp ڕاگه‌یاند: "عێراق زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخی سوریا ده‌كات ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق و سوریا دوو وڵاتی دراوسێن و په‌یوه‌ندیی نێوانیان کاریگه‌ریی زۆری هه‌یه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ئاواره‌ی عێراقی له‌و وڵاته ده‌ژین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی گوتی :" كاتێك عێراق بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه نادات ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه نییه كه له‌گه‌ڵ كوشتن و برینی خه‌لكی سڤیلی سوریایه، به‌ڵكوو عێراق پێیوایه ده‌بێت به رێگاچاره‌یه‌كی سیاسی ئاشتیانه ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته یه‌كلا بكرێته‌وه".
گوتیشی:" ئێمه وه‌كو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و باره‌یه‌وه قسه‌مان هه‌بووه و گفتوگۆشمان كردووه، به‌ڵام دواجار وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڕیاری یه‌كلا كه‌ره‌وه ده‌دات سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌و وڵاته ".




