٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سۆران هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا كۆدەكرێتەوە و له‌ مێرگەسۆریش قه‌ره‌بووی ئاوارە گەڕاوەكانی ئێران ده‌كرێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info/ لایەنە خەمخۆرو هاولاتیانی خێرخوازی دەڤەری سۆران سەنتەری رۆشنبیری سۆران بەهەماهەنگی ناوەندی بالای لاوانی سۆران هاوشانی شاری هەولێرو كوردانی خێرخوازی كوردستان لە سۆران و رواندزو گوندو ئاواییەكانی ناوچەكە دەستكرا بە كۆكردنەوەی كۆمەكی و پێداویستی ژیان بۆ لێقەوماوانی كوردانی رۆژئاوا.

(یادگار كەمال) بەرپرسی ناوەندی باڵای سۆران تایبەت بە kdp.infoی راگەیاند: "لەسەر پێشنیاری لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و حزبیش لە كۆكردنەوەی ئەم هاوكاریە ئەمڕۆ رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە سۆران لە ناو سەنتەری شار كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا كۆدەكەنەوەو ئەم هەڵەمەتە بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت و هەموو شتێك وەردەگیرێت، لە نێو سەنتەری شاری سۆران خێوەت هەڵدراوەو هاوڵاتیان دەتوانن هاوكاریەكانیان بەگەیێننە ئەو شوێنە.

جێی ئاماژەیە هەر ئەمڕۆ لە رواندز و مێرگەسۆر و خەلیفان كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا كۆدەكرێتەوە.

 هەروەها لە قەزای رواندز بۆ هەمان مەبەستەی كۆمەكی كوردانی رۆژئاوا بەردەوامەو لەمبارەیەوە (یوسف حەمەد سالح) بەرپرسی سەنتەری رۆشنبیری سۆران بە kdp.infoی راگەیاند: "كە كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا بە بەشداری نوێنەری فەرمانگەكانی میری و حزبی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی راگەیێنراو هەر ئەمڕۆ دەست بە كۆكردنەوەی هاوكاریەكان كراو ئەم هەڵمەتەی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت".

جێی ئاماژەیە هەر بەو مەبەستە تەواوی لایەنە خێرخوازو هاولاتیان لە خەلیفان و دیانان و گوندو ئاواییەكانی تری ئەو دەڤەرە كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا كۆدەكرێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی سۆران لە هەڵمەتی دووەمدا 359 چەكی 20 ملیۆنی دیناری بەسەر ئاوارە گەڕاوەكانی ئێراندا دابەشكردو تێكرای سودمەندانی ئەو قەرەبووەش 866 خێزانە.

لەمبارەیەوە بەرێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سۆران (عەباس ئەمیر) بە kdp.infoی راگەیاند: "دوێنێ 359 چەكی 20 ملیۆن دیناری بەسەر ئاوارە گەڕاوەكانی دانیشتووی قەزای مێرگەسۆر و دەوروبەریدا دابەشكرا، ئەمەش جاری دووەمە لە قەزای مێرگەسۆر ئاوارەكان قەرەبو دەكرێنەوە، لە جاری یەكەمدا 50 خێزان قەرەبۆكرانەوەو چەكی 20 ملیۆنیان پێدرا، تێكڕای ئەو خێزانانەی قەرەبوو كراونەتەوە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی سۆران تا ئێستا 866 خێزان بەو چەكە 20 ملیۆن دینارە سودمەندبوونە".

 

هەواڵی پەیوەندیدار