کۆبوونەوەی نێوان کۆمسیۆن و فراکسۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بێ ئەنجام بوو

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبووە و تێدا داوایکرد ھەڵبژاردنی پەرلەمان دوابخرێت، بەڵام ھیچ فراکسیۆنێک بەم داوایە رازی نەبوو.
د.ئەحمەد وەرتی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: کۆمسیۆنی باڵا سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لە گەڵ فراکسیۆنەکان کۆبووە و داوای کرد ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت و لەگەڵ ھەڵلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت، بەڵام ھیچ فراکسۆنێک رازی نەبوو بەم داوایە و داوایان کرد لەکاتی خۆید ھەڵبژاردن بەرێوە بچێت.
د.ئەحمەد وەرتی گوتیشی: مەبەستی کۆمسیۆن لەم داوایە بۆ ئەوەی کە بتوانن تۆماری دەنگدەران لە ناوی مردوو دوبارە پاکبکەنەوە، بەڵام بەھەمان شێوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان فراکسیۆنەکانیش بەم داوایە رازی نەبوون.
وەرتی رونیشیکردهوە، بەڕای من ھیچ فراکسیۆنێک نایەوێ بچێتە ژێر بەرپرسیارەتی ئەوەی کە ھەڵبژاردنەکان دوابخرێت و دوایان کرد لەکاتی خۆی بەرێوەبچێت، بۆیە کۆبوونەوەکە ھیچ ئەنجامێکی نەبوو، پێویستە کۆمسیۆن لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ بکات.




