٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە رۆژ ئاوای کوردستان گروپە ئیسلامیەکان دەست بەسەر ماڵی کوردەکان دەگرن و تێدا نیشتەجێ دەبن

سەرچاوە: KDP.info

رۆژ ئاوای کوردستان- تایبەت بەKDP.info/ چاودێرێکی سیاسی  ناوچەی گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکرد، لەدوای ئاوارەبوونی خەڵکی ئەو  دەڤەرە ئێستا عەرەب روویان لە خانووی کورده‌كان کردووە و ئەوەی پێیان باش بێ تێدا نیشتەجێ دەبن وئەوانەی دیکەش دەروخێنن.

ئیبراھیم موسلیم چاودێری سیاسی لە شاری گرێ سپی لەپەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەkdp.infoراگەیاند: زۆربەی خەڵکی شاری گرێ سپی کە سەر بە پارێزگای رقایە ئەو شارەیان بەجێھێشتووەو ئێستا گروپە ئیسلامییەکان دێن ماڵی کوردەکان دەکەنە بنکەی خۆیان وئ ەوانەی دیکەش دەروخێنن.

ئیبراھیم موسلیم گوتیشی: زۆرینەی ئەو ماڵانەی کە عەرەبەکانی تێدا نیشتەجێ بوونە و ماڵەکانیان تاڵان کردووە ماڵی  ئەندام ولایەنگرانی الپارتینە .

موسلیم رونیشیکرده‌وە، گروپەکان ماڵ و منداڵی خۆیان ھێناوە لەگەڵ خۆیان پێ ناچێ خەڵکی سوریا بن و لەو ماڵانەی کورد نیشتەجێن کە زۆرینەیان لە ئەفغانستان و تونس وسودان وسعودیە ھاتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار