٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ بودجه‌ی 2014ی كوردستان چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی ته‌واو ده‌بێت

سەرچاوە: KDP.info

 هه‌ولێر-KDP.info/ وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردوه‌ به‌ئاماده‌كاری بۆ بودجه‌ی ساڵی (٢٠١٤)ی هه‌رێمی كوردستان و له‌م ساڵه‌دا چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی جێبه‌جێ ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ بۆ تێگه‌یشتنی زیاترو گفتوگۆی چرتر د. علی سندی وه‌زیری پلاندانان به‌ جیا له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له‌ كاوه‌ مه‌حمود وه‌زیری رۆشنیری و لاوان و سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی كۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ساڵی داهاتوو له‌سه‌ر بودجه‌ی (٢٠١٤)ی هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی زانیاریه‌كان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان 66 پرۆژه‌ی له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان له‌ بواری جێبه‌جێكردن دان، كه‌ كۆی گوژمه‌ی ئه‌م پرۆژانه‌ ده‌گاته‌ 148 ملیاردو 129 ملیۆن دیناری عیراقی، ئه‌م پرۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنیری و لاوان له‌ دروستكردنی پارا ئۆلۆمپیك و كۆمه‌لگای رۆشنیری و هونه‌ر و هۆلی وه‌رزشی داخراو و هۆلی بۆنه‌ رۆشنبیریه‌كان و ناوه‌نده‌ وه‌رزشییه‌كان و یاریگای (5) و(6) و (11) یاریزانی و هۆلی كۆنفرانس و دروستكردنی بینای ماڵی لاوان پێكدێن.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌ گفتوگۆو تاوتۆكردنی 20 پرۆژه‌یه‌ بۆ سالی 2014 كه‌ گوژمه‌ی خه‌ملێندراو ده‌گاته‌ 230 ملیاردو 464 ملیۆن دیناری عیراقی، به‌ دروستكردن و ته‌واوبونی ئه‌م پرۆژانه‌ هه‌رێمی كوردستان سودی درێژخایه‌ن له‌م پرۆژه‌ ستراتیجیانه‌ وه‌رده‌گرێت، ئه‌م پرۆژانه‌ پێكدێن له‌ دروستكردنی (1) سایلۆ به‌ قه‌باره‌ی 80،000 هه‌زار ته‌ن و دروستكردنی (6) سایلۆ به‌ قه‌باره‌ی 40،000 هه‌زار ته‌ن و دروستكردنی (6) كۆگای مه‌واد كه‌ له‌ قه‌باره‌ی 10،000 هه‌زار بۆ 20،000 له‌ خۆده‌گرن، جگه‌ له‌ دروستكردنی چه‌ندین بیاناو تاقیگه‌.

ئێستاش وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌رده‌وامه‌ له‌ ئاماده‌كاریه‌كانی بودجه‌ی 2014ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولده‌دات به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ ترو خێراتر له‌ سالانی رابردوو ئاماده‌كارییه‌كانی بودجه‌ ته‌واوبكات

 

 

 

  

 

هەواڵی پەیوەندیدار