به‌به‌شداری كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه‌ی دروستكردنی (2000) باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌ی تاوتوی ده‌كرێت.
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ئه‌مڕۆ 20/8/2013 به ئاماده‌بوونی د.عصمت محه‌مه‌د خالد وه‌زیری په‌روه‌رده، ڕاوێژكار نه‌هرۆ سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری گشتی بیناسازی گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر شێوازی دروستكردنی (2000) باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌ی هاوچه‌رخ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری (16) كۆمپانیای پالێوراوی بیناسازی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی تاوتوێ كرا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیری په‌روه‌رده دوای به‌خێرهاتنی كۆمپانیاكان به تایبه‌ت نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه بۆ یه‌كه‌م جار له دروستكردنی پڕۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌شدار ده‌بن، شێواز و دیزانی ئه‌م پڕۆژانه‌ی بۆ كۆمپانیاكان خسته‌ڕوو.
دوای گفتوگۆ یه‌كی كراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بیناسازی وه‌ڵامی پرسیاری نوێنه‌ری كۆمپانیاكان درایه‌وه.
جێی باسه هه‌ڵمه‌تی( 2000) قوتابخانه به‌شێوه‌ی كێ بڕكێ ده‌درێته كۆمپانیاكان باڵه‌خانه‌ی (27) پۆلی قوناغی باخچه‌ی ساوایان و بنه‌ڕه‌تی و باڵه‌خانه‌ی (18) پۆلی قوناغی بنه‌ڕه‌تی، وه هه‌روه‌ها ژووری تاقیگه‌و گۆره‌پانی وه‌رزش و هۆڵ و هه‌موو پێداویستێیه‌كانی سه‌رده‌م له خۆ ده‌گرێت، و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك له قوناغی یه‌كه‌م (250) باڵه‌خانه بچێته بواری جێبه‌حێكردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان.




