٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وادەی کۆنگرەی نەتەوەیی دیاریکرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ غەفور مەخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ئاشکرایکرد، بەھۆکاری تەکنیکی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ 15/9/2013دواخرا.

غەفور مەخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بە kdp.infoراگەیاند: ھۆکاری دواخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی تەنھا ھۆکاری تەکنیکی بووە و ھیچ ھۆکارێکی دیکە نەبووە.

غەفور مەخموری گوتیشی: ئەو بەڵگەنامانەی کە ھەیە پێویستە وەربگێردرێت بۆ سەر زمانەکانی دیکە و ھەروەھا ئامادەبوونی میوانان پێویستی بە کاتی زیاتر ھەیە، بۆیە بیر لەوەکرایەوە وادەکە بگۆڕدرێت بۆ15/9/2013.

مەخموری رونیشیکرده‌وە، ئەمە یەکەم کۆنگرەیە لەسەر خاکی کوردستان ئەنجام بدرێت و پێمان باشە ژمارەیەکی زۆری میونان لەو کۆنگرەیە ئامادەبن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە24  ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار