٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەکۆتای ھەفتەی رابردوو تاوەکو ئێستا زیاتر لە30ھەزار پەنابەر ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

پێشابوور-تایبەت بەKDP.info / بەرپرسی خالی سنوری پێشابوور ئاشکرایکرد، لەرۆژ پێنج شەممەی رابردوو تاوەکو ئێستا زیاتر لە30ھەزار پەنابەری رۆژئاوا ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان.

شەوکەت بەربەھاری بەرپرسی خالی سنوری پێشابوور بەkdp.info  راگەیاند: ھاتنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان بۆ ھەرێم بەردەوامە و سنوریش بەڕوویان کراوەیە، ھەموو ھاووڵاتییەک دەتوانێ بێتە ھەرێم.

شەوکەت بەربەھاری گوتیشی: رۆژانە پەنابەرانی رۆژئاوا روو لە ھەرێمی کوردستان ده‌کەن و لە رۆژی پێنج شەممەی رابردووش تاوەکو ئێستا زیاتر لە30ھەزار پەنابەر ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان.

لەلایەکی دیکەوە پارێزگاری ھەولێر نەوزاد ھادی بەkdp.info راگەیاند: 14ھەزارو500پەنابەری رۆژئاوا کە لەچەند رۆژی رابردوو ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان لە کەمپی کەورگۆسک نیشتەجێکراون و ھەموو پێداویستییەکانیش بۆ یان دابین کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار