٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد لە بەرێز ئوسامە ئەلنوجێفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەسیل ئەلنوجێفی پارێزگاری نەینەوا.

لە كۆبوونەوەكەدا ، باس لە بارودۆخی سیاسی عیراق كرا و هەر دوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی گشتگیر بۆ گشت ئەو كێشەو گیروگرفتانەی كە رووبەرووی عیراق بوونەتەوە و بە پێویستیشیان زانی كە چارەسەركە لە سەر بنەمای جێبەجێكردنی دەستوور و رێككەوتننامەی هەولێر بێت.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا هەر دوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەو رەوشە سەقامگیر و باشەی كە لە پارێزگای نەینەوا هاتۆتە ئاراوە بە تایبەتی دوای گەڕانەوەی لیستی برایەتی بۆ ناو ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا و لەم رووەوە ئەسیل ئەلنوجێفی پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند كە وەك پارێزگای نەینەوا دەتوانین سوود لە ئەزمونی هەرێم وەرگرن لە گشت بوارەكاندا و سەرۆك بارزانی _ش ئامادەیی هەرێمی كوردستانی دەربڕی بۆ هەر هاوكارییەك.

 

هەواڵی پەیوەندیدار