گوتەبێژی هاوپه‌یمانی كوردستان: ره‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وامن و پاشگه‌زنه‌بوونه‌ته‌وه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی

گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئةنجومةنی نوىنةرانی عێراق رایگه‌یاند: ره‌وتی سه‌در له متمانه وه‌رگرتنه‌وه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران پاشگه‌زنه‌بووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشووی خۆیان.
موئه‌یه‌د ته‌یب گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی تةئكیدیشی لةسةر ئةوة كردةوة كة كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در ته‌نیا له لێپرسینه‌وه له مالیكی كشاونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه چونكه هه‌ر ده‌بێت كه‌سێك له دانیشتنی په‌رله‌مانی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیراندا بكات.
راشیگه‌یاند: ره‌وتی سه‌در به ئێمه‌یان گوتوه 124 ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه، 40 ده‌نگه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌وان ئاماده‌یه، بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.




