٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوێنەرێکی کورد: مالکی دەسەڵاتی نییە داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت بکات

سەرچاوە: KDP.info

دوای ئەوەی نوری مالکی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی کرد ئەگەر هاتوو قەیرانی ئێستای عێراق بەردەوامی هەبێت, نوێنەرێکی کوردیش وێرای ئەوەی باس لەوە دەکات کە ئەوە خۆدزینەوە لەچارەسەری کێشەکان, هاوکات ڕاشیدەگەیەنێت, سەرۆکی وەزیران دەسەڵاتی داواکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختی نییە.


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شوان محەمەد تەها بەئاژانسی هه‌واڵی پەیامنێری راگەیاندوه‌: داواکردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت گواستنەوی کێشەیەکە لە قۆناغێک بۆ قۆناغێکی دیکە و هەوڵێکە لەخۆدزینەوە لەچارەسەرکردنی کێشەکان بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەری بۆ نەکرێت و بگوازرێتەوە بۆ قۆناغێکی دیکە."


تەها گوتیشی: بەبڕوای من نەخشەی سیاسی عێراق لە هەڵبژاردنێکی دیکەشدا رەنگە گۆڕانکاریەکی ئەو تۆ لەپێکهاتەی قەوارە سیاسییەکان نەیەتە پێشەوە, ئەو مەبەستەش تەنها وەکو فشارێک بەکاری دەهێنێت.


ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بۆئەوەشکرد: بەپشتبەستن بەدەستور و هەندێک چوارچێوه‌ی یاسایی سەرۆکی وەزیرانی عێراق نوری مالکی لە دەسەڵاتی دا نییە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەخت بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار