٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران.. بڕیاری تێكدانی گۆڕستانی بەهاییەكانی سنە دەرچوو

سەرچاوە: KDP.info

سنە- KDP.info/  لە درێژەی گوشارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێراندا بۆ سەر پێكهاتە ئاینییەكانی دیكەی كۆمەڵگەی ئێراندا، ئاشکرا بوو  كە دادگای باڵای ئێران لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستاندا بڕیاری داوە گۆڕستانی بەهاییەكانی شاری سنە تێكبدرێت.

هاووڵاتی بەهایی دانیشتووی شاری سنە جەمال حائری بە ئاژانسی كوردپای رایگەیاند كە دادگای كۆماری لە شاری سنە بڕیاری داوە گۆڕستانی هاووڵاتییە بەهاییەكانی شاری سنە تێكبدات.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە دوای دەركردنی ئەم بڕیارە لە لایەن دادگای كۆمارییەوە، دادگای تێهەڵچوونەوەیش ئەو بڕیارەی پەسەند كردووە، بۆیە بەرپرسانی جێبەجێ كردنی بڕیارەكانی دادگا دەستیان بە ئامادەكاری بۆ تێكدانی ئەو گۆڕستانە كردووە.

جەمال حائری جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە لەو گۆڕستانەدا مەزاری 40 هاووڵاتی بەهایی هەپە كە یەكێك لەو مەزارانە هی دایكیەتی كە چوار ساڵ لەمەوبەر كۆچی دوایی كردووە و لەو گۆڕستانەدا نێژراوە.

حائری ئاماژەی بەوە كردووە كە زەوییەكانی ئەو گۆڕستانە بە كەسێك بە ناوی ع. گ فرۆشراون و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە تێكدانی ئەو گۆڕستانە بكات.

جێگای ئاماژە پێكردنە ژمارەیەكی یەكجار كەم هاووڵاتی كوردی بەهایی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستاندا نیشتەجێن، بەڵام كۆماری ئیسلامی ئێران هەر جار بە بیانوویەك گوشاریان دەخاتە سەر و ناچاریان دەكات شارەكە چۆڵ بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار