٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەر یەك لە رۆژتیڤی، ئیم ئیم سی و ستێرك تیڤی داخران

سەرچاوە: KDP.info

ستراسبۆرگ- KDP.info دوابەدوای بڕیاری دادگای دانیمارك بۆ رەتكردنەوەی لیسانسی هەر سێ كاناڵی كوردی رۆژتیڤی، ئیم ئیم سی و ستێرك تیڤی، كۆمپانیای میزۆپوتامیا پرودەكشێنیش رایگەیاند كە لە توانایدا نییە كە ئەو بڕە پارەیە كە وەكو سزا دەستنیشان كراوە بداتە دادگا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیموكرات خەبەر بڵاویكردەوە كە دوێنێ شەو كاتژمێر 12 هەر سێ كاناڵی رۆژ تیڤی، ئیم ئیم سی و ستێرك تیڤی بە هۆی كێشەی مادییەوە كۆتاییان بە كارەكانی خۆیان هێناوە.

 بەرێوەبەری رۆژ تیڤی ئیمداد یڵماز رایگەیاند كە دادگای دانیمارك سزای 10 میلیون كرۆنی بە سەر كۆمپانیای میزۆپوتامیادا سەپاندووە كە دەكاتە 1.4 ملیۆن یۆرۆ و كۆمپانیاكەی ئێمەیش لە توانایدا نییە كە ئەم بڕە پارەیە بداتە دادگا.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە دەبێ یا ئەو بڕە پارەیە بدەنە دادگا یا ئەو هەر سێ تەلەفزیونە دابخەن و بە هۆی نەبوونی پارەوە ناچارن ئەو هەر سێ كاناڵە دابخەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار