٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وشەی كوردستان هێشتا لە توركیا قەدەغەیە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/   دوای تێپەڕبوونی چوار رۆژ لە سەر دامەزراندنی تەڤگەری جوانانی كوردستان لە دیاربەكر، وەزارەتی ناوخۆی توركیا بڕیاری دا كە جوانانی كورد ناتوانن ناوی كوردستان لە تەڤگەرەكەی خۆیان بێنن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە دوای تێپەڕینی چوار رۆژ لە راگەیاندنی تەڤگەری جوانانی كوردستان، وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڕیاری داوە كە لە سەر تابلۆی ئەو تەڤگەرەدا وشەی كوردستان رەتبكرێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە بڕیارێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بە پێی مادەی 302 یاسای سزای توركیا بەكارهێنانی وشەی كوردستان بە مانای پێشێلكردنی یاساكانی توركیایە و كارێكی نایاساییە بۆیە بەكارهێنانی ئەو ناوە قەدەغەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار