هاوپه‌یمانیی كوردستان: حكوومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رده‌می حوكمی زاتی بگه‌ڕێنیـێته‌وه

گوته‌بێژی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌كو هاوپه‌یمانی كوردستان چاوه‌ڕوانی هه‌موو دژاییه‌تیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین.
موئه‌یه‌د ته‌ییب، له لێدوانێكیدا به كه‌ناڵی"ئێن ئاڕ تی" ڕاگه‌یاندووه حكوومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رده‌می حوكمی زاتیی بگه‌ڕێنیـێته‌وه و هه‌رێم وه‌كو پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه بكات.
ته‌ییب ئه‌م لێدوانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌وه ڕاگه‌یاند كه باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نووری مالیكی داوای له پادشای ئیمارات كردووه كه چالاكیی سه‌رجه‌م كۆمپانیا ئیماراتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا ڕابگرێت، ئه‌ویش فه‌رمانی ڕاگرتنی چالاكییه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان كردووه كه كار له هه‌رێمدا نه‌كه‌ن.
موئه‌یه‌د ته‌یب هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی گوت ئێمه ده‌ستوورێكی فیدڕاڵیمان هه‌یه و له‌سه‌ری ده‌ڕۆین، به‌ڵام دژایه‌تیه‌كانی حكوومه‌تی عێراق جۆرێكی له ئیره‌یی و حه‌سوودی چونكه كاتێك كۆمپانیا بیانییه‌كان پرسیار له به‌رپرسانی به‌غدا ده‌كه‌ن بۆچی هه‌رێمی كوردستان وه‌ها پێش كه‌وتووه و ئێوه هه‌روه‌كو خۆتانن؟!




