٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی هەڕەشەی تیرۆرستان ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باری نائاسایی راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – kdp.info/ بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەمڕۆ بەهۆی هەڕەشەی گروپەكانی تیرۆریستییەوە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باری نائاسایی راگەیاند و دەوامی فەرمیی خۆی راگرت. سەرچاوەكان بلاویانكردەوە كە دوای ئەوەی هەندێك گروپی تیرۆریستی هەڕەشەی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردبوو؛ ئەمڕۆ باری نائاسایی راگەیاند و دەوامی فەرمی خۆشی راگرت و بڕیاریشە سوبەی یەكەم دانیشتی دوای پشوی جەژنی رەمەزان ساز بكات. جێی باسە چەندین جار گروپە توندڕەوەكان هەڕەشەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە و و هەروەها زیاتر لە سێ جاریش تەقێندرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار