ئەفغانستان .. لە شەڕ و پێكداداندا 11 پۆلیس كوژران

ئەفغانستان- KDP.info/ ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە,كە بەهۆی شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی تاڵیبان لە ویلایەتی فەراه لە خۆرئاوای ئەفغانستان یازدە پۆلیس كوژران و حەفتا ئەندامی چەكدارانی تاڵیبانیش بەدەستی هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراون. جێی باسە بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی چەكدارانی تاڵیبان لە ناوچەكانی ویلایەتی فەراه ژمارەیەكی زۆری هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان لەو ناوچانە دەكوژرێن.




