فەتحی خەفیفی دادوەری پێشووی بەنغازی تیرۆركرا

لیبیا - KDP.info/ بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس كە لەسەر زاری هێزە ئەمنییەكانی لیبیاوە بڵاویكردۆتەوە، لەكاتی هاتنە دەرەوەی لە یەكێك لە مزگەوتەكانی بنغازی، فەتحی خەفیفی دادوەری پێشووی ئەوشارە بەهۆی هێرشی گروپە توندڕەوەكان كوژرا. سەرچاوە تەندروستیەكانی ئەو وڵاتەش هەواڵی كوژرانی ناوبراویان پشتراستكردۆتەوە، جێی باسە هێرشی چەكداری بۆ سەر هەندێک بەرپرس و پیاوانی سەر بە رژێمی پێشووی موعەممەر قەزافی بەردەوامیان هەیە و تائێستەش ژمارەی لایەنگرە زیندانی كراوەكانی سەر بەو رژێمە گەیشتۆتە چواردە هەزار كەس، كە لەنێویاندا هەزار و دوو سەد كەس لە زیندانەكان هەڵاتوون.




