٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حكوومەتی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی پشتگیری خۆی بۆ حكوومەتی میسر راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

میسر  –KDP.info‌ / حكوومەتی عێراق پشتگیری خۆی بەشێوەیەكی فەرمی بۆ حكوومەتی میسر راگەیاند  و ئاشکرای کرد، ئێمە پشتگیری لە حکوومەتی میسر دەکەین  لە جەنگیدا دژ بە توندڕەوی و توندوتیژی،  عەلی موسەوی راوێژكای راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكی رەسمیدا ئەوەی خستۆتەروو ، کە عێراق بۆ بەردەوام بوونی لەسەر رێگای ئازادی و دیموكراسی بڕوای بە تواناكانی گەلی میسر هەیە و نابێت دەسەڵاتدارنی تەسلیمی توندوتیژی و تیرۆر بن.  بەیاننامەکەی حکوومەتی عێراق  هەروەها ئاماژەی داوە کە گەلی عیراقیش تا ئێستا بەدەست تیرۆرەوە دەناڵێنێت هەربۆیە درك بە ئازارەكانی گەلی میسر دەكات لەبەرامبەر سەرهەڵدانی توندوتیژی و تیرۆر لەوڵاتەكەیان. حکوومەتی عێراق هەروەها لەو بەیاننامەیەدا  ئەوەشی خستۆتەروو کە  پێویستە ئەو دەوڵەتانەی دەست لەكاروباری میسر وەردەدەن، پەند لەو تراژیدیایانەی ناوچەكانی دیكە وەربگرن كە بەهۆی دەستوەردانەكانیانەوە دروست بووە. هاوکات قەیس عەزاوی نوێنەری عیراق لە كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی حكومەت وگەلی عیراقی بۆ  گەلی میسر دەربڕی و لەو رووەشەوە جەختی لەسەر پێشەكشكردنی هاوكاری بۆ  میسر كردەوە لەجەنگیدا دژ بەشێوازەكانی توندوتیژی و  بەگژداچوونەوەی تیرۆر.

هەواڵی پەیوەندیدار