٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە قەزاكانی سۆران روویدا

سەرچاوە: KDP.info

سۆران –KDP.info‌ / لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاگركوژێنەوەی سۆران 3 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە قەزاكانی سۆران و ڕواندز تۆمار كراون.کە بریتی بوون،  لە ئاگركەوتنەوەی ماڵێک لەگەڕەكی بارزان لە سۆران، دوای ئەوەی ئاگادار تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە كرانەوە بنكەی بەرگری سۆران گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە توانرا لە ماوەیێكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكات، هۆكاری ڕووداوەكە بەهۆی شۆرتی كارەبا بووە و جگە لە سوتاندنی سندوقێك هیچ زیانێكی تری بەدواوە نەبوو. هەروەها  ئاگركەوتنەوە لە پوش و پەلاش لە گوندی دێلزیان لە دیانا، دوای ئاگاداركردنەوەی بنكەی بەرگری دیانا  پاش 20 خولەك توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن،  جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبوو. هاوکات ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە قەزای ڕواندز روویدا ، دوای ئەوەی   بنكەی ڕواندزی  تیمەكانی فریاكەوتن ئاگادار کرانەوە  لە درست بوونی ئاگر  تیمەکان زوو گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانیان لە ماوەی 5 خولەكە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، كە هۆكاری ئاگركەوتنەوە بەهۆی یاری منداڵان بووە و جگە لە سوتاندنی هەندیک کەلوپەل زیانی دیکەی بەدواوە نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار