گرووپە تێرۆریستییەکانی قاعیدە بەنیازن پەرلەمانی عێراق داگیر بکهن

بەغدا – KDP.info / پیلانێکی گرووپە تێرۆریستییەکانی قاعیدە بۆ هێرشکردنە سەر ئەمجوومەنی نوێنەرانی عێراق و کۆنترۆڵکردنی ئەو باڵەخانەیە لە ئارادایە. ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرایان کرد : کە گرووپە تێرۆریستییەکانی قاعیدە پیلانێکیان دارشتووە تێدا لە پیلانیان هەبووە ئەمڕۆ دووشەممە ھەڵبکوتنە سەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستی بەسەردا بگرن، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا ئەمڕۆ بکاتە پشووی فەرمی و ھێزە ئەمنییەکانیش لە ئامادەباشیدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو، وەزارەتی ناوصۆی عیراق لە بەیاننامەیەکدا ئەوەشی خستۆتەروو کە هەنگاوەی قاعیدە لە کاتێکدایە کە وا بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی ئەمجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەرێوە بچێت و لێپرسینەوەش لەگەل فەرماندە سەربازییەکان و چەند سەرکردەیەکی دیکەی ئەمنی بکرێت بەھۆی تەقینەوەکانی ئەم دواییەی بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراقەوە. شایەنی باسە دوێنی ریکخراوی قاعیدە توانی لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە شوێنی بەرپرسانی عێراقە کرداری تیرۆریستی ساز بکەن بە هٶیەوەش دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.




