وۆركشۆپێك بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری و ئاماده‌كاری بۆ 2014.

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشتخانه‌كانی كوردستان لقی هه‌ولێر به هاوكاری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ئه‌مرۆ 19/8/2013 وۆركشۆپێكی بۆ جێگری پارێزگای هه‌ولێر و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشتخانه‌كان و خاوه‌نی میوانخانه‌كانی شاری هه‌ولێر رێكخست. له وۆركشۆپه‌كه‌دا 4 ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی خرانه روو
1 - ئاماده‌كاری بۆ پایته‌ختی گه‌شتیاری 2014 له رێگه‌ی فیلمێكی دیكۆمێنتی و خستنه‌رووی چه‌ند زانیاریه‌ك له لایه‌ن جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ( تاهیر عه‌بدوللا) بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری ده‌ستپێكردنی چالاكی گه‌شتیاری له سه‌ره‌تایی سالی 2014.
2- خستنه‌رووی كورته‌یه‌ك له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار پێشكه‌شی كه‌رتی تایبه‌تی كردوونه به بێبه‌رامبه‌ر بۆ پێشخستنی گه‌شتوگوزارله لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار( مه‌وله‌وی جه‌بار) وه‌ك پێدانی قه‌رزی گه‌شتیاری بۆ پرۆژه‌ی گه‌شتیاری و نۆژه‌نكردنه‌وه و جوانكاری بۆ شوێنه گه‌شتیاریه‌كان" چاپكردنی چه‌ندان رێبه‌ر و برۆشه‌ری گه‌شتیاری به زمانی جیاواز" دانانی سه‌رجه‌م میوانخانه و چێشتخانه‌كان له مالپه‌ری گه‌شتیاری ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار" دروستكردنی رێبه‌ری ئه‌له‌كترۆنی گه‌شتیاری سه‌ر مۆبایل و دانانی سه‌رجه‌م میوانخانه و چیشتخانه‌كان له ناو به‌رنامه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی تر.
-3پێشكه‌ش كردنی رێبه‌ری ئه‌له‌كترۆنی گه‌شتیاری سه‌ر مۆبایل له ریگه‌ی فیلمیكی دیكۆمینتی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی له‌سه‌ر مۆبایله زیره‌كه‌كان و شیوازی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه و چۆنیه‌تی خزمه‌تكردنی گه‌شتیار و میوانخانه‌كان له لایه‌نی وته‌بیژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن ( نادر روستی).
4-خستنه‌رووی پرۆپۆزه‌لی دامه‌زراندنی كه‌نالێكی گه‌شتیاری ئاسمانی به هاوبه‌شی كه‌رتی تایبه‌ت (كۆمه‌له‌ی میوانخانه‌كان و چێشتخانه‌كان) و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار. بۆ ناساندنی گه‌شتوگوزاری كوردستان به جیهان. له لایه‌ن هه‌ردوو لادا بریاردرا كار بۆ جێبه‌جێكردنی بكرێت و ده‌ست به ئاماده‌كاریه‌كانی بكرێت.
جێگای ئاماژه‌یه له‌م وۆرك شۆپه‌دا له لایه‌ن جێگری پارێزگار داوا له ئاماده‌بوان و دانیشتوانی كوردستان كرا كه كۆمه‌ك و هاوكاری بگه‌ینه برا كورده‌كانمان كه ئێستا دێنه هه‌رێمی كوردستان. له وۆركشۆپه‌كه‌دا زۆربه‌ی كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندنی كوردی و عه‌ره‌بی ئاماده‌بوون و كاره‌كانی وۆرك شۆپ له لایه‌ن سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی میوانخانه‌كان ( هیرش ئه‌حمه‌د ) و سه‌رۆكی لقی هه‌ولێر كاك زیره‌ك و جێگری لقی هه‌ولێری كۆمه‌له كاك شوكر به‌رێوه‌ده‌بردران. له دواجار نوێترین رێبه‌ری گه‌شتیاری و نه‌خشه‌ی گه‌شتیاری به زمانی ئینگلیزی به‌سه‌ر میوانخانه‌كان له لایه‌ن ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار دابه‌شكرا




