هەواڵگری ئەمریکا: قاعیده به‌نیازه په‌لاماری شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێراكان له ئه‌وروپا بدات

ئەوروپا –KDP.info / رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده به‌نیازه په‌لاماری شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێراكان له ئه‌وروپا بدات ئەم کارەشی خستۆتە پلانەوە . رۆژنامه‌ی بیلد-ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، کە به‌گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا، تیرۆریستانی سه‌ر به رێكخراوی ئه‌لقاعیده، سه‌رقاڵی پلاندانن بۆ ته‌قاندنه‌وه چه‌ند وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا له وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ئەم مەبەستەش پالانیان دارشتووە، رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كه به‌پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، رونیكردۆته‌وه : تیرۆریستانی ئه‌لقاعیده به‌نیازن په‌لاماری تونێل و هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا له ئه‌وروپا بده‌ن كه به شاده‌ماری هێڵی گواستنه‌وه له‌و كیشوه‌ره داده‌نرێت و رۆژانه به ملیۆنان كه‌س به‌كاری ده‌هێنن. رۆژنامه ئەڵمانییەکە ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه، کە ده‌زگای هه‌واڵگری و پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا، رێوشوێنی پێویستیان بۆ پاراستنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرای ناسراو به ICEگرتۆته‌به‌ر و هه‌وڵه‌كانیان چڕتر كردۆته‌وه و ئەوان له هه‌ماهه‌نگیدان بۆ پاراستنی ئه‌و دامه‌زراو و شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێرایانه، كه یه‌كێكه له خزمه‌تگوزاریه هه‌ره گه‌وره‌و كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئابوری ئه‌وروپا به‌گشتی و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی.شایەنی باسە ریکصراوی تیرۆریستی قاعێدە بێجگە لە هەردوو تاوەرە گەورەکەی نێویۆرک لە ئەمریکا چەندین کردەوەی تیرۆریستیان لە بەریتانیا وڵاتانی دیکەی ئەوروپا ئەمجامداوە.




