ئەمشەو کاتژمێر ١٢ پەخشی نوچە تیڤی، ئیم ئیم سی و رۆژ تیڤی کۆتایی دێ

دانیمارک – KDP.info / دادگای دانیمارک رۆژی سێی تەمموزی مانگی رابردوو بڕیاری خۆی ئاشکرا کرد و نزیکەی دوو ملیون یۆرۆ سزای بەسەر کۆمپانیای مەزوپتامیا بوردکاست دا سەپاند.
بەپێی ئەو بڕیارە لیسانسی نوچە تیڤی، ئیم ئیم سی و رۆژ تیڤی بەتاڵ کرایەوەو پەخشەکەیان رادەگیرێت.دادگا دانیمارک مەرجی ئەوەی دانا کە ئەو کاتە پارێزەران دەتوانن تانە لە بڕیارەکە دادگا بدەن کە 10ملیۆن پارەی دانیمارکی بدەن، بەڵام وێرای ئەوەش پارێزەران تانەیان لە بڕیارەکەی دادگا دا بۆ ئەوەی رەوانەی دادگای باڵا بکرێ، بەڵام جارێکی دیکە تانە لێدانەکە رەت کرایەوە.بەو پێیە چاوەڕوان دەکرێ سەبی سێشەممە کۆمپانیای مەزوپتامیا بوردکاست بەتەواوی راگیرێ و دواتریش ئەمشەو کاژمێر (١٢) پەخش و وەشانی نوچە تیڤی، ئیم ئیم سی و رۆژ تیڤی کۆتایی دێ.جیگای ئاماژەیە لە ههشتی ئابەوە مافی وەشانی رۆژتیڤی بە تەواوی کۆتایی هاتووە




