٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حوسنی موبارەک سەرۆكی پێشووتری میسر بەهۆی نەخۆشییەوە ئازاد کرا

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە – KDP.info‌ / حوسنی موبارەک سەرۆكی پێشووی وڵاتی میسر کە تاوانی کوشتنی خۆپیشاندانی خرابووە سەری بە بڕیارێكی چاوەڕوان نەكراودا دادگای ئەو وڵاتە بریاریدا موبارەک بچێتەوە ماڵەوە. ئاژانسی (یوم السابع)ی میسری ئەمرۆ لە هەواڵێکدا ئاشکرای کرد، دادگای میسر ڕێگەی بەئازاد كردن ‌و ناردنە ماڵەوەی حوسنی موبارەكی داوە، بەڵام هەریەكە لەجەمال‌ و عەلای كوری لەبەندیخانە ماونەتەوە، بەڵام تائێستا بە فەرمی ئەو هەواڵە لەلایەن دەزگا ڕاگەیاندنە فەرمیەكانی میسر پشت راست نەكراوەتەوە. حوسنی موبارەک کە ئێستا بەدەست چەندین نەخۆشیەوە لەنێو ژوورەكانی زیندادا دەناڵێنێت، دوای ئەو بریارە چاوەروان نەکراوە دەچێتەوە ماڵەوە هاوکات وەک لە هەواڵەکدا هاتووە كەمێك لەمەوبەر دادگای تاوانەكانی میسری هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەت كردۆتەوە كەئاڕاستەی سەرۆكی پێشووی میسر (محمد حوسنی موبارەك) كرابوو. شایەنی باسە : حوسنی موبارەك، بەدەست چەندین نەخۆشی جۆراو جۆرەوە دەناڵیەی دیارترینیشیان نەخۆشی شێرپەنجەیە كەزۆرجار دەبێتە هۆی لەهۆش خۆچوونی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار