٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسایشی کەرکووک 4 ئەندامی رێکخراوی قاعیدەی دەستگیرکرد کە لەنێویاندا بەرپرسێک هەیە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک – KDP.info‌/ دوای وەرگرتنی زانیاری  هێزەکانی ئەمنی پاریزگای کەرکووک توانیان چوار ئه‌ندامی‌ گروپی‌ چه‌كداری‌ رێکخراوی تیرۆریستی قاعیده‌ له‌شاری‌ كه‌ركووك ده‌ستگیر بکەن  كه‌ له‌نێویاندا سه‌ركرده‌یه‌كی‌ باڵای‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ هه‌یه‌ و کاری ‌هێنانی‌ كه‌سانی‌ خۆكوژ بۆ پارێزگاكانی‌ كه‌ركووك و موسڵ و تكریت ئاسانکاری بۆ کردارە تیرۆرییەکان بووە، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئەمنی  له‌ئاسایشی‌ بە KDP.infoڕاگه‌یاند : دوای ئەوەی  زانیاری وردمان لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەدەست گەیشت له‌دوو هه‌ڵمه‌تی‌ جیادا هێزه‌كانی‌ ئاسایش پارێزگای کەرکووک  له‌گه‌ڕه‌كی‌ واست و حوزه‌یرانی‌ شاری‌ كه‌ركووك توانیان چوار ئه‌ندامی‌ سه‌ر به‌گروپی‌ چه‌كداری‌ قاعیده‌ ده‌ستگیر بكه‌ن و  ‌یه‌كێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كانیش سه‌ركرده‌یه‌كی‌ بالاَی‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌یه‌ به‌ناوی‌ "ماهیر یاسین  خه‌ڵكی‌ شاری‌ ڕومادیه‌ و والی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ بووە و له‌پارێزگای‌ تكریت و به‌رپرسه‌ له‌هێنانی‌ كه‌سانی‌ خۆكوژ بۆ پارێزگاكانی‌  كه‌ركوك و موسڵ و تكریت ئاسانکری دەستی لە چەندین کرداری تیرۆریستی لە پارێزگایانە هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار