٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی لێکۆلینەوە لە رووداوەکان سەردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی ئاشکرایکرد،کێشەی چوونی شاندی لێکۆڵینەوە لەرووداوەکانی رۆژئاوا چارەسەر کراوە، بەڵام ئامادە نەبوو کاتی سەردانەکە ئاشکرا بکات.

غەفور مەخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەkdp.infoرایگەیاند: لەسەره‌تاوە رێگری ھەبوو لەلایەن پەیەدە بۆ سەردانیکردنی لیژنەی لێکۆلینەوە لەرووداوەکانی رۆژئاوا، بەڵام ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر کراوە.

غەفور مەخموری گوتیشی: لەبەر رەوشی ئەمنی پێکھاتەو کاتی چون و گەرانەوەی شاندەکە دیاری ناکەین، بەڵام سەردانەکە ئەنجام دەدرێت وھیچ گرفتێک نییە.

رۆژی شەممە بڕیاربوو شاندی لێکۆلینەوە لەرووداوەکان سەردانی رۆژئاوای کوردستان بکات، بەڵام پەیەدە شاندەکەی ئاگادارکرده‌وە کە رێگا نادەن ئەوسەردانە ئەنجامبدەن.

ئەم شاندە لەھەشتی ئاب بەبڕیاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێکھات بۆ ئەوەی سەردانی رۆژئاوای کوردستان بکات و راپۆرتێک لە بارەی رووداوەکان ئامادە بکات و بیخاتە بەردەم کۆنگرەی نەتەوەیی.

هەواڵی پەیوەندیدار