٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رژێمی ئەسەد شارێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ فرۆکەکانی رژێمی بەشار ئەسەد شاری دێریکی سەر بە پارێزگای حسەکەیان تۆپبارانکرد، لەئەنجامدا15ھاووڵاتی کورد بوونە قوربانی.

لەمبارەیەوە لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا قاھر مەحمود یەکێک لە کەسوکاری قوربانیان لە دێریک بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ فرۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی ئەسەد گەرەکێکی کوردیان لە شاری دێریکی سەر بە پارێزگای حەسەکە تۆپبارانکرد، لە ئاکامدا دوو کەس گیانی لەدەستدا و13کەسی دیکەش برینداربوون.

قاھر مەحمود گوتیشی: ئەو گەڕەکەی کە رژێمی ئەسەد تۆپبارانیکردووە ھیچ چەکدارێکی ئۆپۆزسیۆنی تێدانییە وھەموو خەڵکی مەدەنیە.

مەحمود رونیشیکرده‌وە، ئەوانەی لەئەنجامی ئەو تۆپبارانە بوونە قوربانی ھەموو ھاووڵاتی سڤیلە و یەکێک لەوانەی گیانی لە دەستداوە منداڵە و تەمەنی شەش ساڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار