موسڵ...سێ ھاووڵاتی کورد کوژران کە دووانیان شەبەکن

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ دوای ئەوەی رێکخراوێکی تیرۆستی لە رێی بڵاوکردنەوەی بەیاننامە ھەڕەشەی کۆمەڵکوژی لە کوردانی شەبەک کرد، ئەمڕۆ سێ ھاووڵاتی کوژران کە دووانیان کوردی شەبەکن.
لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ دوای بڵاو بوونەوەی بەیاننامەك لەلایەن گروپی تیرۆرستی ئیسلامی عێراقی لە دژی کوردانی شەبەک لەموسڵ، سێ ھاوڵاتی کورد لە گەرەکی کۆبجەلیل کوژران کە دووانیان کوردی شەبەکن.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ھەر لەدوای بڵاو بوونەوەی ئەو بەیاننامە تا ئێستا زیاتر لە100ماڵی کوردی شەبەک پارێزگای موسڵیان بەجێھێشتووە.
مەموزینی رونیشیکردهوە، ژیانی کوردانی موسڵ لەمەترسی دایە و ھێزە ئەمنیەکانیش توانای پارستنیان نییە و داوا دهکەن حکوومەتی ھەرێم ھێزی پێشمەرگەیان بۆ رەوانه بکات.
رۆژی شەممە گروپی تیرۆستی ئیسلامی عێراق لەرێی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەك ھەرەشەی کۆمەڵکوژیان لە کوردانی شەبەک کرد ئەگەر تاچەند رۆژێک پارێزگای موسڵ بەجێنەھێڵن.




