پارتی دیموكراتیكی گەلان یەكەمین كۆنگرەی خۆی ساز كرد

ئەستەنبۆل-KDP.info/ بە مەبەستی ئامادەكاری و خۆ ئامادە كردن بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنە هەرێمییەكانی توركیادا كورد بە هاوبەشی پێكهاتە دیموكراتیكەكانی دیكەی توركیا پارتییەكی نوێ بە ناوی پارتی دیموكراتیكی گەلان كردووە.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە كورد بە مەبەستی خۆ ئامادە كردن بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنە هەرێمییەكانی توركیادا دەستی بە ئامادەكاری بۆ دامەزراندنی پارتییەكی نوێ بە ناوی پارتی دیموكراتیكی گەلان كردووە.
ئەم پارتە هەر چەند پارتییەكی كوردی بێت بەڵام لە سەرانسەری توركیادا چالاك دەبێت و بێجگە لە كورد، تورك، ئەرمەن، لاز، كەركەس، ئاسووری و سووریانیش تێیادا جێ دەگرن.
دوێنێ كۆنگرەی دامەزراندنی ئەم پارتە بە ئامادە بوونی 75 ئەندامی دامەزرێنەر دەستی پێكرد و لە كۆنگرەكەدا هەر یەك لە یاڤۆز ئونەن و فاتمە گوك وەكو هاوسەرۆكانی ئەم پارتە هەڵبژێردراون.
جێگای ئاماژە كردنە ئەم پارتە لە سەر داواكاری ئوجەلان دامەزراوە و بریارە بەدەپە لە هەڵبژاردنەكاندا لە ناوچە كوردییەكاندا لە سەر ناوی خۆی و لە رۆژئاوای توركیایشدا لە سەر ناوی پارتی دیموكراتیكی گەلان بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات.




